بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، نێچیرڤانی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاند: ئێمە لە هیچکەسێک لە دژی ئێران پاڵپشتی ناکەین و پابەندین بە دروست نەکردنی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.
سەرۆکی هەرێم وتیشی کە هەرێم لە هیچکەسێک لە دژی ئێران چئیسرائیلی و چ کەسانی دیکە پاڵپشتی ناکات.
نێچیرڤانی بارزانی وتی: ئێران دراوسێی عێڕاق و هەرێمە و لە زۆربەی بوارەکان یارمەتیدەری هەرێم بووە، ئێنە هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەین. هەرێم لە درێژەی سیاسەتی عێڕاق پێوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێران هەیە.
ناوبراو جەختی کرد: ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بە بێ هێنانە ئەژماری بەشی وزە، زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە کە زیاتر لە 60 لەسەدی لە ڕێگای هەرێمەوە ئەنجم دەدرێت.
Your Comment